سەرۆ قادر ، دیمەنەكانی شەڕی ناوەخۆی ساڵی 1994 بڵاودەكاتەوە

08/10/2016 - 18:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆ قادر كە یەكێكە لە سەركردەكانی پارتی و پێشوتر بەرپرسی دەزگای راگەیاندنی پارتی بووە و ئەمرۆ لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك چەند دیمەنێكی هێرشی یەكێتی بۆ سەر دەزگای گولانی پارتی لە ساڵی 1994 بڵاو كردۆتەوە.

سەرۆ قادر دەلێ : عیبرەت باشە، لە یادی یەک ساڵەی سوتاندنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار و قەڵادزێ و چەند شاری دیکەی سنوری پارێزگای سلێمانی، منیش ئابلوقەدران و سوتاندن و تاڵان کردنی دەزگای ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی گوڵان وەک بەڵگەیەکی عیبرەت لە ئەنجامەکانی شەڕخوازیی وەرگرتن، بڵاودەکەمەوە.

هەروەها بەرپرسەكەی پارتی دەشنوسێ : لە یادی یەک ساڵەی سوتاندنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەلار و قەڵادزێ و چەند شاری دیکەی سنوری پارێزگای سلێمانی، منیش ئابلوقەدران و سوتاندن و تاڵان کردنی دەزگای ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی گوڵان وەک بەڵگەیەکی عیبرەت لە ئەنجامەکانی شەڕخوازیی وەرگرتن، بڵاودەکەمەوە.


لە بارەی دیمەنەكانی ئەو ڤیدیۆیەوە دەڵێ : ئەوە ژێرزەمینی هوتێل شیراتۆنە، ستۆدیۆکان و ژووری من دیارە لە چ حاڵێکدان. لەوکاتدا بارەگاکانی پارتی لە هەولێر، گیران و سوتێندران. سەرکردە سیاسییەکانی شەڕخواز هەر ئەمانەی ئێستا لە سلێمانی و شارەکانی دیکە، لە ئاژاوە ناوەستن، ئەوکاتیش(بیست دوو ساڵ لەمەوپێش) هەر ئەوان بوون دەیانگوت: هەولێر کوێی پیرۆزە تا شەڕی تیا نەکرێ!
بەڵێ شەڕی ناوخۆ بەبێ ئامانجی سیاسی و ئیداری هەڵنەگیرسا. کۆتاییەکەشی دیارە چۆن بوو، پارسەنگ لە کوێ شکێندرا و کۆتایی بە شەڕ هێنا.
ئەگەر لێی فێربن، جارێکی تر نایبیننەوە.

ڕەنگاڵە