ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش لە قەرەتەپە دەستگیر دەكرێن

08/10/2016 - 20:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

هێزەكانی ئاسایشی ناحیەی قەرەتەپە لە بازگەی قەرەتەپە ژماره‌یه‌ك کەسیان دەستگیر كرد كە سەر بەچەكدارانی داعشن و نۆ پارچە بۆمب و مادەی تی ئێن تیان پێ بووە.

ڕەحیم عەزیز سەرۆكی ئەنجوومەنی ناحیەی قەرەتەپە ڕاگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی ئاسایشی قەرەتەپە كەوا چەند کەسێکی سەر بە چەكدارانی داعش پلانی ئەوەیان هەیە بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی بێنە نێو قەرەتەپە.

ڕەحیم عەزیز ڕاشیگەیاند: هێزەكانی ئاسایش لە دوای دەستکەوتنی ئەو زانیاریانە بۆسەكیان بۆ ئەو کەسانە دانا و لە بازگەی قەرەتەپە شەش كەسیان دەستگیر کران و كەسی حەوتەمیش كە پلانی بووە لە ڕۆژی عاشورا خۆی لە قەرەتەپە بتەقینێتەوە لە نێو قەرەتەپە دەستگیركرا.

ڕەحیم عەزیز وتیشی: دوای ئەوەی ئاسایش لێكۆڵێنەوەی سەرەتاییان لەگەڵدا كردن دانیان بەوەدا ناوە، سەر بە چەكدارانی داعشن و سەرجەمیشیان هاووڵاتیی عەرەب بوون.

ش.م