فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئاشتی هەورامی دەردەچێت

08/10/2016 - 20:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێكی كوردستان ئاشكرای دەكات، فەرمانی گرتن بۆ وەزیرێكی حكومەتی هەرێم دەرچووەو پێویستە لەسەر بەهەدەردانی ملیۆنان دۆلار بێتە بەردەم دادگاو سەروەریی یاسا بسەلمێنێت.

د.شێركۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی‌و سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی‌و وزەی پەرلەمان لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، نەك بانگهێشت، بەڵكو فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەرچووەو دەبێت سەروەریی یاسا بسەلمێنێت، دەبێت بێتە بەردەم دادگا، چونكە ملیۆنەها دۆلاری بۆ كارگەیەكی وەهمی سەرفكردووە كە هی ژنەكەیەتی.


وتیشی، لەسەر دۆسێی كارگەی قیری زیپۆ كە كارگەیەكی وەهمییە، جگە لەئاشتی هەورامی فەرمانی گرتن بۆ چەند كەسێكی تر لەناو حكومەت‌و لەدەرەوەی حكومەت‌و كۆمپانیاكانی گواستنەوەی نەوت دەرچووە.