رونكردنەوە لەسەر پێدانی ڤیزای توركیا بەهاووڵاتیانی عیراق دەدرێت

08/10/2016 - 20:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

باڵیۆزخانەی عیراق لەتوركيا رونكردنەوە دەدات لەسەر بەخشینی هاووڵاتیانی عیراق لە وەرگرتنی ڤیزای توركیا.

رۆژی شەممە 8-10 لەڕاگەیەنراوێكدا باڵیۆخانەی عیراق لە توركیا رایگەیاند: بەپێی ئەو رێكەوتنەی لەنێوان عیراق و توركیادا كراوە لەسەر بەخشینی ڤیزا، سەرەتای مانگی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

راشیگەیاندووە، هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەت و تایبەت و لەكاتی چونە ناو توركیادا ڤیزا لەپاسپۆرتەكانیان نادرێت ئەویش كاتێك داواكاری پێویست بۆ سەفەركردن بۆ توركیا پێشكەش دەكەن، تەئكیدیشی كردۆتەوە ئەم بڕیارە تەنها هەڵگرانی ئەو جۆرە پاسپۆرتە دەگرێتەوەو هاووڵاتیان بەگشتی ناگرێتەوە.