به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبه‌وه‌ دوو پێشمەرگە برینداربوون

08/10/2016 - 23:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هه‌ولێر

شه‌وی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێندراو له‌ سنووری دووخورماتوو دوو پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كودستان برینداربوون .

به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردیو له‌ دوورخورماتوو بۆمبێكی چێندراو به‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌قیوه‌ته‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ ده‌چن بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌كه‌ بۆمبێكیتری چێندراو به‌وانیش ده‌ته‌قێته‌وه‌ .

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دوو بۆمبه‌ چێندراوه‌ش دوو پێشمه‌رگه‌ بریندارده‌بن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شاری کەرکوک کراون .

 

م. كانی