وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە نۆی تشرینی یەكەمی ٢٠١٦ موچەی مانگی ئابی لیواكان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت .
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە ڕۆژی سێی ئەم مانگە بڵاویكردەوە، ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە ١٠ و ١١ی مانگ موچەی یەكەكانی (٨٠ و ٧٠) دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
س ب