"تا پەكەكە لەشنگال نەكشێتەوە وازیان لێ ناهێنین"

09/10/2016 - 09:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێكی پارتی رایدەگەیەنێت، پارتی كرێكارانی كوردستان بەنیاز نییە چەكدارەكانی لەشنگال بكشێنێتەوە، گەر واشبێت دوور نییە شەڕ هەڵبگیرسێت.
شامۆ شێخۆ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسایتی رەسمی حزبەكەی راگەیاندووە، هەوڵی خەڵكی شنگال‌و كەسایەتییە ئێزدییەكان بەردەوامە بۆ دەركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچەكە، تا پەكەكەش لەسنورەكە نەكشێتەوە وازیان لێ ناهێنین، بەرپرسانی سەربازیی ئێزدی دەڵێن، ئەگەر پەكەكە نەكشێتەوە لەناوچەكە دوور نییە ببێتە شەڕو ناخۆشی.
شێخ شامۆ وتیشی: چەندینجار بەرپرسانی ناوچەكەو نوێنەرانی كوردی ئێزدی سەردانی بەرپرسانی پەكەكەیان كردووەو داوایان لێكردون لەناوچەكە دەربچن، بەداخەوە هیچ سودێكی نەبووە، پێموایە ئەگەر بەسیاسەت كێشەی چەكدارانی پەكەكە لەشنگال چارەنەكرێت، رەوشەكە بئاڵۆزكێت، باوەڕیش ناكەم پەكەكە بكشێتەوە.


ڕێبین عەلی