ژمارەیەك پێشمەرگە لەڕووداوێکی هاتوچۆ بریندار دەبن

09/10/2016 - 15:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

به‌هۆی پێكدادانی دوو ئوتۆمبێل لەسەر ڕێگای ڕانیە و دوكان و ژمارەیەك پێشمه‌رگه برینداردەبن

خۆشناو حەسەن وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕاگەیاند: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٩ی تشرینی یەکەم به‌هۆی پێكدادانی دوو ئوتۆمبێل نزیك گوندی کانیماران لەسەر ڕێگای ڕانیە و دوكان و بووه‌ هۆی برینداربوونی ٧ پێشمه‌رگه‌.


خۆشناو حەسەن ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشمەرگە بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە چارەسەریان بۆ کراوە.

ش.م