وەزیری پەروەردە بۆ موچە لیستی ناوی مامۆستایانمان ناردووە بۆ بەغدا

09/10/2016 - 16:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لیستی ناوی مامۆستایانیان بۆ موچە ناردووە بۆ بەغدا ئەمەش دوای ئەوە هاتووە لە سەردانەكەی وەفدی هەرێمدا بۆ بەغداد داواكراوە كەحكومەتی ناوەندی موچەی مامۆستایان بدات و ئەوانیش داوایان كردوە كە كە لیستی ئەو پارەیەی پێویستە بۆ دابینكردنی موچەی مامۆستایان بۆیان بنێرن.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند '' لەسەردانی بارزانی و وەفدی یاوەری بۆ بەغدا، داوا لە حكومەتی عێراقی كراوە بۆ دابینكردنی موچەی مامۆستایان و لە ئێستاشدا ئێمە لیستی زانیاری و ناو پێویستیەكانمان ئاراستەی بەغدا كردووە''.
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد" ئەوان چاوەڕێی حكومەتی عێراقی دەكەن بۆ ئەوەی وەڵامی پێویستیان بداتەوە بۆ ئەو مەبەستە"
جێگەی ئاماژەیە لەسەرتای ئەم مانگەوە وەزارەتی پەروەردە وادەی دەست پێكردنی ساڵی نویی خوی،دنی راگەیاند بەڵام لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان ئیدارەی راپەرین و قەزای كۆیە تا ئێستا درگای خوێندنگاكان نەكراونەتەوە مامۆستایانیش سورن لەسەر بایكۆتكردنو خۆپیشاندان و ئاماژە بۆئەوە دەكەن تاوەكو موچەكانیان چاك نەكریت بەردەوام دەبن لە بایكۆتكردن.

أ.س