چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە

09/10/2016 - 16:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و تاوتوێی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان و یاسا و مافی بەدەستهێنانی زانیاری و پلانی ستراتیژی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێت.


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران (بە كوردیو)ی راگەیاند: بریارە چوارشەممەی داهاتوو 12ی تشرینی یەكەمی 2016 ئەنجومەنی وەزیران كۆ ببێتەوە ئەو كۆبونەوەیە تەواوكەری كۆبوونەوەكەی پێنج شەممەی رابردوو دەبێت و تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكرێت.


ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دەرچوانی بەشە پزیشكیەكان دەكرێت.
لە بارەی برگەكانی تری كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران، سەرچاوەكە وتیشی: لە كۆببونەوەكەدا تاوتوێی یاسای ژمارە (11)ی مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەكرێت كە لە ساڵی 2013 لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، هەروەها تاوتوێی پلانی ستراتیژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكات، كە بە هاوكاری بانكی نێودەوڵەتی راگەیەندراوە.

ش.م