سلێمانی... لەروداویكی هاتوچۆدا سێ كەس گیان لە دەست دەدەن

09/10/2016 - 16:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیوـ سلێمانی
پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ لەسەر رێگای سلێمانی ـ‌ دووكان لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لە دەستدا.
شایەتحاڵێك لە نزیك رووداوەكە بە كوردیوی راگەیاند" پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ یەك شەممە شۆفێری ئۆتۆمبێلێك لەسەررێگای سلێمانی ـ دووكان كۆنترۆڵی لەدەست داوە بەوهۆیشەوە لە دوو كەسی داوەو هەردوو كەسەكەش گیانیان لەدەستداوەگ
شایەتحاڵەكە وتیشی" جگەلەوەش ئۆتۆمبێلەكەش وەرگەراو شۆفێرەكەشی گیانی لەدەستداو و دواتر هەرسێ تەرمەكە رەوانەی پزیشكی‌ دادوەری‌ سلێمانی‌ كراون"

أ.س