سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی, هێرش دەكاتە سەر یەكێتی

09/10/2016 - 21:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو باڵەكەی تۆمەتبار دەكات بەفرۆشتنی نەوتی كەركوك بەشێوەیەكی ناشەرعی‌و دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت هەژمونی خۆیان لەسەر كوردستان زیاتر بكەن.


ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان بەسایتی رەسمی حزبەكەی راگەیاندووە، نامەكەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو گروپەكەی بۆ حكومەتی عیراق بۆئەوەیە رێگری بكات لەهەناردەكردنی نەوتی كەركوك لەڕێگای هەرێمی كوردستانەوە، نایانەوێت بەشەفافی و لەڕێگا فەرمییەكەوە نەوتی كەركوك بفرۆشێت، دەیانەوێت لەڕێگای تانكەرەكانەوەو بۆ رێكخستنی حسابی خۆیان‌و بۆ بەهێزبونی ئەو كوتلەیە بەكاریبهێنن تا هەژمونی خۆیان زیاتر بكەن لەناو كوردستان.


دەشڵێت، ئەوان‌و هەندێك لایەنی تر بەرەیەكیان دروستكردووە بۆ لەباربردنی سەربەخۆیی كوردستان، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا بەرەیەكی زۆر بەهێز هەیە بۆ پشتگیری لەسەربەخۆیی كوردستان.