بۆ هاتنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم، چاوەڕوانی ڕێككەوتن دەكرێت

10/10/2016 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

پێش ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكرێت، شاندێك لەهەرێمەوە سەردانی بەغدا دەكات.

بەپێی قسەی پەرلەمانتارێكی كورد بێت، رێككەوتنێكی سەرەتایی كراوە لەبارەی بودجەو بۆ ئەو مەبەستەش شاندێك سەردانی بەغدا دەكات و لەوێدا ڕێككەوتنێك ئەنجام دەدەن.

(سەرحان سلێڤانەیی) پەرلەمانتاری كورد لەبەغدا بڵاویكردۆتەوە، لەچوارچێوەی سەردانی كردنی شاندە باڵاكەی هەرێم بۆ بەغدا رێككەوتنێكی سەرەتایی لەبارەی بەشە بودجەی هەرێم كراوە، بۆ تەواوكردن و ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە پێویستە شاندێكی حكومەتی هەرێم بچێتە بەغدا، بۆیە پێویستە لەم هەفتەیە ئەوشاندە بچێتە بەغدا، لەبەر ئەوەی لە (15) ی مانگەوە بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكرێت.

(سلێڤانەیی) بۆ ماڵپەری پارتی وتیشی: تاكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كە بەغدا بڕێكی پارە ڕەوانە بكات بۆ هەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت گەر شتێك بكرێت دوای ئەنجامدانی رێككەوتنەكە بێت.

 

ئـ . كـ