ئاسایشی هەولێر: هێمن بنەسڵاوەی سیناریۆی بۆخۆی دروستكردووە

13/10/2016 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت هێمن بنەسڵاوەیی نە سەر و برۆی تاشراوە و نە ماڵ و مندالیشی رەوانە كراوە بەڵكو ئەمە فلیمێكە و دروستكراوە و هەر خوشی ماڵەكەی بردووە.

 

تارق گەردی بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند: هێمن بنەسڵاوەیی نە سەر و برۆی تاشراوە و نە ماڵ و مندالیشی رەوانە كراوە بەڵكو ئەمە فلیمێكە و دروستكراوە و هەر خوشی ماڵەكەی بردووە و هێمن بنەسڵاوەیی پێشمەرگە نییە و نەمزانیوە كە ئەمە پێشمەرگە بێت.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردوە: هێمن بنەسڵاوەیی نە ئاسایش، نە كەس گرتوویەتی، نە كەس دەری كردووە، ئەو رۆژە ئاسایش گووتویەتی ئەو كەسە دەیەوێ ماڵی خوی ببات ئێمە گوتمان لێگەڕێن ئازادە ماڵی بۆ كوێ دەبات.

 

هێمن بنەسلاوەیی بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند: دوای ئەوەی كە هێزێكی ئاسایش هێرشیان كردە سەری و سەر و برویان تاشی و پاشان رەوانەی ئەو دیوی پردێیان كرد و پاشان چووەتە شاری‌ سلێمانی دەڵێ ماڵ و مندالیشیان دەركردووە و رەوانە كراون و ئێستا لە شاری سلێمانی دەژین.

 

جێگای ئاماژە بۆ كردنە لە گەڵ بڵاوبونەوەی وێنەی هێمن بنەسڵاوەیی دەنگۆیەكی فراوانی چین و توێژە جیاوازاكانی ناوخۆی بەدوای خۆیدا هێنا و چەند كەسایەنی و هاوڵاتیەكیش وەك هاوخەمیك سەری خۆیان تاشی.

 

 

 س ب