ئەمرۆ ژنێکی کورد لە ئێران لە سێدارە دەدرێت

13/10/2016 - 11:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ژنێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر بەهۆی ئەوەی توندوتیژی بەرامبەر کردووە هاوسەرەکەی خۆی کوشت، ئەمرۆ لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە لە سێدارە دەدرێت.

زەینەب سەکانوەند، هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت لەبەرئەوەی توندوتیژی بەرامبەر بەکارهێناوەو بۆ ماوەی پێنج ساڵە زیندانیکراوە و دادگای ئێرانیش سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندو ئاماژە بەوەکراوە کە ئەمرۆ ناوبراو ئەو سزایەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بەدواداچوونی بۆ دۆسییەکە دەکردو رایانگەیاندبوو کە زەینەب لە زینداندا ئەشکەنجەدراوەو رێگری کراوە لەوەی پارێزەرەکەی خۆی ببینێت.

پاش دەستگیرکردنی، زەینەب لە زینداندا هاوسەرگیریی پێدەکرێت و دووگیان دەبێت. بەهۆی دووگیان بوونەکەیشییەوە سزای لەسێدارەدانەکەی دواخرا، بەڵام مانگی رابردوو لەکاتێکدا کە دوو رۆژی مابوو بۆ منداڵبوونەکەی، منداڵەکەی لەدەستداوە.


ڕێبین عەلی