چەمچەماڵ.. گردبونەوە ونارەزایەتی مامۆستایان دەستی پێكرد

16/10/2016 - 09:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیوـ چەمچەماڵ
ئەمڕۆ یەك شەممە وەك شارو شارۆچەكەكانیتر لە قەزای چەمچەماڵیش مامۆستایان لەبەردەم پەروەردەی قەزاكەدا گردبونەوە نارەزایەتیان دەستپێكردوە
مامۆستایانی قەزای چەمچەماڵیش هەمان داواكاری مامۆستایانی شارو شارۆچەكەكانیان هەیەو داوا دەكەن سیستمی پاشەكەوتكردنی موچەكانیان لاببرێت.
مامۆستایان لە چەمچەماڵ ئاماژە بەوە دەكەن هەموو رۆژانیكی یەك شەممە دینە سەر شەقام تا ئەوكاتەی حكومەت بەدەم داواكاریەكانیانەوە دێت.

أ.س