پەرلەمانتارێکی گۆڕان: وەزیرێکی پارتی کۆسپ بۆ سلێمانی دروستدەکات

16/10/2016 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێک ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئاشتی ھەورامی گازوایل لەسلێمانییەوە دەبات بۆ دھۆک، بەڵام بۆ وێستگەکەی بازیانی دابین ناکات، لەکاتێکدا ئەو وێستگەیە کێشەی کارەبای سلێمانی کۆتایی پێ دەھێنێت.


عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی لیژنەی پیشەسازیی‌و وزەو سەرچاوە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بەئێس ئێن ئێن- ی راگەیاندووە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گازوایل لەبازیانەوە دەبات بۆ کارپێکردنی وێستگەیەکی کارەبا لەدھۆک، بەڵام بۆ وێستگەی کارەبای بازیانی دابین ناکات، کە توانای بەرھەمھێنانی (٧٥٠) مێگاوات کارەبای ھەیە.

دەشڵێت: "ئەگەر وێستگەی کارەبای بازیان بخرێتەسەر تۆڕی کارەبای سلێمانی، ئەم زستانە سلێمانی بێ کارەبا نابێت".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ھەرچەندە دابینکردنی گازوایل بۆ وێستگەکەی بازیان، ھیچی تێناچێت‌و کەوتووەتە نزیک پاڵاوگەکەوە، بەڵام ئاشتی ھەورامی رێگە بەو کارە نادات.

داواش دەکات، لەبری گازوایل، غازی سروشتی بۆ وێستگەی کارەبای بازیان دابین بکرێت، بەو کارەش کێشەی کارەبای سلێمانی کۆتایی دێت.


ڕێبین عەلی