ئه‌مرۆ نەشتەرگەرییەكی گرنگ له‌هه‌رێم ئەنجام دەدرێت

16/10/2016 - 13:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لەسەنتەری چاندنی مۆخ، پرۆسەیەكی گرنگ لەبواری پزیشكیدا ئەنجام دەدرێت و  بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی ئەو شارەش لەسەر ئاستی كوردستان ئەمە یەكەمجارە پرۆسەیەكی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت.


 ئەمڕۆ یەكشەممە لەشاری سلێمانی‌و لەسەنتەری چاندنی مۆخ نەشتەرگەرییەك بۆ چاندنی مۆخی سوری ئێسك بۆ منداڵانی توشبوی تالاسیما ئەنجامدەدرێت.


د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیانده‌: ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەنتەری چاندنی مۆخ كە دەكەوێتە نزیك نەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی، بۆ یەكەمین جار لەسەر ئاستی كوردستان یەكەمین پرۆسەی چاندنی مۆخی سوری ئێسك بۆ منداڵانی توشبوی تالاسیما، ئەنجام دەدرێت.


وتویه‌تیشی: ئەم پرۆسەیە جگە لەئاسانكاری بۆ نەخۆشەكان، سودێكی دارایی بەرچاویشی بۆ حكومەت دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ :  پێشتر بۆ ئەم پرۆسەیە لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان 70 منداڵی توشبوی تالاسیمامان ناردە دەرەوەی وڵات‌و تێچوی چارەسەری هەریەكەیان 57 هەزار دۆلار بو و ووتیشی  لەئێستادا كە لەشاری سلێمانی پرۆسەكە ئەنجام بدەین تێچوی هەر یەكەیان ناگاتە 2000 دۆلار.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی