شەش ملیار دینارەكەی مامۆستایان لەگەڵ چارەگە مووچە دابەش ناكرێت

16/10/2016 - 15:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

بڕی ئەو شەش ملیار دینارەی كە بڕیار بوو وەك زیادە بخرێتە سەر مووچەی مامۆستایان لە مووچەی هەفتەی داهاتوو بەسەر مامۆستایان دابەش ناكرێت و پارەكە بۆ مانگی داهاتوو خەرج دەكرێت .

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو دابەشكردنی چارەگە مووچەی مامۆستایان بۆ مانگی هەشت بەبێ ئەو پارەیە دەبێت كە بڕەكەی شەش ملیار دینارەو وەك زیادە دەخرێتە سەر چارەگە مووچەكانیان ، ئەو شەش ملیار دینارەش بۆ دابەشكردنی چارەگە مووچەی مانگی 10 دەبێت و دەخرێتە سەر چارەگە مووچەی مامۆستایان .

هۆكاری خەرجكردنی ئەو شەش ملیار دینارەش بۆ مانگی دە بۆ ئەوەیە بەهۆی ئەوەی مامۆستایان لە مانگی 10 ەوە دەستیان بە دەوام كردوەو مانگی 9 لە پشووی هاوین بوونە .

پێشترو لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ 18/10/2016، مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ 19/10/2016، مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت .

 

م. كانی