پەرلەمانتارێكی پارتی: گۆڕانكاری لە سیستمی پاشەكەوتدا دەكرێت

16/10/2016 - 15:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: گەشبینن بەوەی نەك تەنها موچە لەوادەی خۆیدا دابەش بكرێت، بەڵكو گۆڕانكاری لە سیستمی پاشەكەوتیشدا دەكرێت .

نازم كەبیر، پەرلەمانتاری پارتی و جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: حكومەت لە خەمی خەڵك دایەو لە دۆخی نائاسایی ئێستادا دەبێت بیر لە چارەسەری گونجاو بكەینەوەو بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێم هەوڵی جدیتر بدات .

پەرلەمانتارەكە بۆ كوردیو وتیشی: وەك لێژنەكەی خۆمان بەردەوام لەهەوڵ داین بۆ نەهێشتنی پاشەكەوتی موچە و دواكەوتنی دابەشكردنی بەسەر هێزەكانی ناوخۆداو بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار سەردانی وەزیری ناوخۆوو ئەنجومەنی وەزیرانمان كردوەو بەڵێنیان پێداوین گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

پەرلەمانتارەكە گەشبینی خۆی ڕاگەیاند بۆ گۆڕانكاری لە سیستەمی پاشەكەوتی مووچەو داواش دەكات لەخشتەی پێدانی موچەدا، رەچاوی هێزەكانی ناوخۆ بكرێت و ڕساتەوخۆ لەدوای وەزارەتی پێشمەرگە نۆرەی ئەوان بێت .

 

م. كانی