بەرپرسێكیتری پارتی لە بەغدا پۆستەكەی لێ دەسەندرێتەوە

16/10/2016 - 16:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

ده‌سته‌ى باڵاى نیشتمانى لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌رى عێراق، بڕیار ده‌دات به‌ دوورخستنه‌وه‌ى جیگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ كە لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانەو بەهۆی "دەركەوتنی بڕوانامەی ساختەوە" دەركراوە .

جێگری سەرۆكی ده‌سته‌ى باڵاى نیشتمانى لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌رى عێراق لەلایەن (بەختیار عومه‌ر محێدین) لە پشكی پارتی بەڕێوەدەبردرا، بەڵام لەلایەن دەستەكەوە لە پۆستەكەی دوورخرایەوە ئەوەش دوای دەركەوتنی بڕوانامه‌كه‌ى كە ساخته‌یه‌ .

زانا ڕۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ووتی: سەرۆكایەتی دەستەی باڵاى نیشتمانى لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌رى عێراق بڕیاری دەركردنی جێگری سەرۆكی دەستەكەی داوەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوەیە كە بڕوانامەكەی دەركەوتووە ساختەیە .

بەپێی لێدوانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستەكە داوای كردووە جێگری سەرۆكی دەستەكە ئەو پارەیە بگەرێنێتەوە بڕەكەشی ملیارێك و 500 ملیۆن دینارە .

بەهۆی ئەوەی ناوبراو پارەكە لەماوەی یاسایی خۆیدا ناگەڕێنێتەوە، دەستەكە بڕیاری داوە ده‌ست بگرێت بەسەر ته‌واوى سامانه‌كه‌ى .

م. كانی