سبەی مووچەی یەك شوێن دابەش دەكرێت

16/10/2016 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

جگە لەوەی چارەگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە دوادەكەوێت و لە ئێستادا فەرمانبەرانی هەرێم لەمانگی 10 دان و تا ئێستا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی بە هەفتەیەك دابەش كردو چەندین بەڕێوبەرایەتی و دەزگاو ئەنجومەنی ئاسایش و یەك وەزارەتیش بە هەفتەیەكیتر دابەش دەكات و پرۆسەكە زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت .

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی سبەی دوو شه‌ممه‌ 17/10/2016 بەتەنها مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت .

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە: بۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ش 18/10/2016، مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت و ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ش 19/10/2016، مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت .

 

م. كانی