فازل میرانی: لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانداین

16/10/2016 - 21:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


بەرپرسێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانداین، بەڵام پێویستە بە لێكتێگەیشتنێكی هەمەلایەنە كارا بكرێتەوە.
رۆژی یەكشەممە 16/10 فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لەد.جەعفەر ئیبراهیم جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان كرد بەمەبەستی راوێژكردن لەبارەی هەندێ پرسی هەنوكەیی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە.
لەوكۆبونەوەیەدا میرانی رایگەیاند، ئێمەی پارتی قوتابخانەیەكی تایبەتمەندی خۆمان هەیە لەڕەفتارو هەڵسوكەوت، هەروەك پشتگیری مەكتەبی سیاسی پارتیشی بۆ فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دووپاتكردەوەو رایگەیاند، ئێمە وەك پارتی بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانداین بەڵام بە لێكتێگەیشتنێكی هەمەلایەنە.
وتیشی، بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە لەگەڵ كاراكردنەوەی پەرلەمانداین، بەڵام بەلێكتێگەیشتنێكی هەمەلایەنەوە هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
سەبارەت بەكێشەو قەیرانی ئابوریش میرانی رایگەیاندووە، لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ هەموو كێشەكان‌و خۆشكردنەوەی گوزەرانی خەڵكی كوردستان.