ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی موسڵ دەستیپێکرد

17/10/2016 - 06:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە دەستیپێکرد و هێزەکانی پێشمەرگە بنکە و پێگەکانی داعشیان لە دەورووبەری موسڵ بۆردوومانکرد.

لەکاتژمێر 05:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-10-2016 ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بە هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر پێگەکانی داعش لە پارێزگای موسڵ دەستیپێکرد و بەپێی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنەکە بە چەند قۆناخێک بەرێوەدەچێت.

کاتژمێر 2:00-ی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-10-2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵی راگەیاند و داوای لە دانیشتووانی موسڵ کرد هاوکاریی هێزە عێراقییەکان بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ بە خێرایی بەڕێوەبچێت.