پێشمەرگە پێشڕەوی دەكات

17/10/2016 - 07:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەگەڵ دەستپێكردنی  ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ لە کاتژمێری ٦ی بەیانی ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ، پێشمەرگە پێشڕەویەكانی دەست پێكرد.

هێزەکانی پێشمەرگە بۆردومانی دەستپێکردووە و لەپێشڕەوەیدان بەرەو چەند گوندێک، کەمێک پێش ئێستا پێشمەرگە چونەتە ناو گوندی بەدەنە گەورەی لەنزیک چیای زەردک، بەڵام هێشتا داعش بەرگری دەکات.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێم ڕایگەیاند: چوار هەزار پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنی خازردا بەشدارن و لە ئێستادا تۆپخانەکانی پێشمەرگە بۆردومانی چەند گوندێکی نزیک موسڵ دەکەن کە چەکدارانی داعشی تێدایە.