سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان پەنا بۆ بەغدا دەبات

17/10/2016 - 07:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەبەغدا لەگەڵ یەكێتی مامۆستایانی عێراق كۆدەبێتەوەو داوایان لێدەكات پشتیوانیان بكەن بۆئەوەی عەبادی موچەی مامۆستایانی هەرێم خەرج بكات.

ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند: لەهەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەی مامۆستایان، سەردانی بەغدامان كردو لەگەڵ یەكێتی مامۆستایانی عیراق كۆبوینەوەو نامەیەكمان ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران كرد موچەی مامۆستایانی هەرێم دابین بكات، یەكێتیی مامۆستایانی عێراقیش پشتگیرییان لە داواكەی ئێمە كرد.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی: یەكێتی مامۆستایانی جیهان نامەیەكیان ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووەو داوایانكردووە كە كێشەی موچەی مامۆستایان چارەسەر بكات.

ش.م