دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعش تێکشکێندران

17/10/2016 - 08:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەم شەڕەدا داعش ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژكراوی بەهێزتر بەكاردێنێت و بە ئاسانی ناتواندرێت بتەقێندرێنەوە، ئۆتۆمبێلەكانی داعش لەم شەڕەدا جیاوازن و درعیان بەهێزە، فڕۆكەكان 9 مووشەكیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلەكە كردن تاوەكو تێكشكا.


فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە گوندی بەدەنەی گچکە لە میحوەری خازر، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشیان تێکشکاند، هێزی پێشمەرگەش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشی تەقاندەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی فڕۆكە جەنگییەكان تەقاندیانەوە خۆکوژێکی تێدا بوو، بەنیازبوو بچێتە نێو کاروانەکانی پێشمەرگە و خۆی بتەقێنێتەوە.


لە گوندی بەدەنەی گەورەش لە میحوەری خازر، پێشمەرگە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشی تەقاندەوە و خۆکوژێکی تێدابوو، هەوڵیدەدا بچێتە نێو سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێش گەیشتنی بە پێشمەرگە، تەقێندرایەوە.

ش.م