بەپەلە...بەعشیقە ڕزگاركرا

17/10/2016 - 08:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كەمێك پێش ئێستا دەزگای ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆری عێراقی ڕایگەیاند كەوا لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا توانرا بەهاوكاری فڕۆكەكان قەزای بەعشیقە لە تیرۆرستانی داعش پاك بكرێتەوە.

دەزگای ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆری عێراقی ڕایان گەیاند ، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە فەڕۆكەكان و كۆپتەرەكان چەندین جار بۆردومانی بەعشیقەیان كرد و چەندین داعش لە بۆردومانەكاندا كوژران و بەشێكیشیان قەزاكەیان چۆڵكرد و هەڵاتن.
هەر لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە ، دوای بۆردومانكەكان سوپای عێراقی توانیان بچنە ناو قەزاكەوە و ئەو قەزایە لە تیرۆرستان پاك بكەنەوە.


ڕێبین عەلی