هەفتەی داهاتوو خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكرێت

17/10/2016 - 08:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار


ژمارەیەك كەسایەتی رێكخراو و دەستەی ناڕەزایەتی دەلێن لەبەرانبەر بێ‌ وەڵامی حكومەت بۆ دۆخی ئێستا 23 ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكرێت لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێم.

 

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژمەوانیدا زیاتر لە 100 رێكخراوو كەسایەتی و دەستەی ناڕەزایەتی فەرمانبەر و مامۆستایان لە سلێمانی ڕایانگەیاند:" لەگەڵ فراوانیونی دەنگی ناڕەزایەتی و خراپی ژیان و گوزەران لەم هەرێم ، حكومەت تائیستا وەلامی نەبوەو دەبێت فشارەكان چڕتر بكەینەوە".

 

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد:"دەمانەوێت چالاكیەكان توندتر بكەین تا حكومەت ناچار بە وەلام دانەوە بكەین"

 

لە كۆتایی كۆنگرەیەكەیاندا رێكخراوەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە ڕۆژی 23 ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكرێت لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێم.

 

 


س ب