لە گەرمیان لە 10 مانگی ڕابردوو 138 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویداوەو 245 كەسیش بونەتە قوربانی

21/11/2016 - 15:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - تایبەت

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرای دەكات لە 10 مانگدا 245 کەس لە سنورەكەیان بونەتە قوربانی ڕوداوەکانی هاتوچۆ .

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەهەرێمی كوردستان قوربانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوەو ڕۆژانە كارەسات و قوربانی نوێ تۆمار دەكات، كە زۆرینەی هۆكارەكان دەگەڕێنەوە بۆ خراپی ڕێگاوبانەكان و یەك سایدی ڕێگا سەرەكیەكان و تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شوفێرانیش بە یاساكانی هاتوچۆ .

تەنها لەماوەی ۱۰ مانگی ئەمساڵ و لە سنوری ئیدارەی گەرمیان 138 ڕوداوی هاتوچۆی جۆراو جۆر ڕویداوەو بەهۆیشیەوە 245 هاوڵاتی بونەتە قوربانی  .

لاپەڕەی فەرمی هاتوچۆی گەرمیان لە زاری نەقیب کارزان مجید، وتەبێژی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان بڵاوی كردۆتەوە: ئەو هاوڵاتیانەی بونەتە قوربانی تیایاندا 219 كەس برینداربوونەو 26 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

م-ع-ك