سبەی ئەم مووچەیە دابەش دەكرێت

21/11/2016 - 16:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان بەشێوەیەكی زۆر خاو و درێژخایەن هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی نیگەران كردوەو حكومەتی هەرێم لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو تەنها مووچەی یەك وەزارەت و چەند دەزگایەكی دابەش كردووەو سبەی سێ شەممەش تەنها ئەنجومەنی ئاسایش مووچەیان پێ دەدرێت .

بەپێی خشتەی بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ 22/ 11/ 2016، مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت .

پێشتریش ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ كوردیو ڕایگەیاند: ئەگەر کۆتایی ئەم ھەفتەیە واتا لە رۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممە موچەی مامۆستایان دابەشنەکرێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو كە دەكاتە 27ی تشرینی دووەم بەدڵنیاییەوە مووچەی پەروەردە دابەش دەكرێت .

 

بەپێی زانیاریەكان وەزارەتی دارایی چاوەڕوان دەكات پارە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە ڕەوانە بكرێت و ئەگەر بۆ رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممەش چارەگە مووچەی مامۆستایان نەگات ، ئەگەر هەیە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش بكرێت و لەوكاتەشدا چارەگە مووچەی مامۆستایان دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە .

 

م-ع-ك