ڤیدیۆ ... لەهەولێر ئۆتۆمبێلێك كارەسات دەنێتەوەو پێنج كەس و پۆلیسێك بریندار دەكات

21/11/2016 - 16:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ساتەوەختی ڕوداوێكی سەختی هاتوچۆی ناو شاری هەولێری بڵاوكردۆتەوەو ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ڕووداوەكە له‌رۆژی 20/11/2016 كه‌رۆژی جیهانی قوربانیانی روداوه‌كانی هاتووچۆ بوو ڕویداوەو شوفێرێكی "سه‌ره‌رۆ" 6 كه‌سی برینداركرد كه‌ یه‌كێكیان پۆلیسی هاتووچۆ بوو .

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بۆ كوردیو ڕایگەیاند: هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی روداوه‌كه‌ تیژرۆیی و لێخوڕینی شوفێرەكە بوو به‌ خێراییه‌كی زۆر له‌رێگایه‌كی جه‌نجاڵ و قه‌ره‌بالغ كه‌رێگای هه‌ولێر - شه‌قڵاوه‌یه‌و له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی لەدایكبوونە .

ئاماژەی بەوەش كرد: ئەو شوێنە بەردەوام قه‌ره‌بالغه‌ ئه‌مه‌ش وایكردبو شوفێره‌ سه‌ره‌رۆیه‌كه‌ به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بكێشیت به‌ ئۆتۆمبێلێكی ساڵۆنی بچوك كه‌ پێنج كه‌سی تێدابوو وه‌ سه‌رجه‌میانی زامدار كردبو و له‌دواییش كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدابوو خۆی كێشابوو به‌كابینه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسه‌كه‌ی برینداركردبوو.

لەبارەی تەندروستی پۆلیسەكەشەوە وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ ووتی: پۆلیسەكەمان بەسه‌ختی برینداربوو، شوفێرەكە خۆیشی برینداربووە .

 

م-ع-ك

ڕەنگاڵە