پارتی بەفەرمی پشتیوانی پەیامەكەی مەسعود بارزانیە

21/11/2016 - 16:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

دوای ئەوەی مەسعود بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی سەرجەم حزب و لایەنەكان كرد ، وتەبێژی فەرمی پارتی بەدەم داواكەی سەرۆكی حزبەكەیانەوە دەچێت و پەیامەكەی بارزانی بە "به‌ ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرفته‌ ناوخۆییه‌كانی ده‌زانن" و دەشڵێت: ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ به‌ باش و به‌رز ده‌نرخێنین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین .

مه‌حموود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی فەرمی پارتی لە پەیامێكیدا ئەوەی خستۆتەڕوو: په‌یامی مه‌سعود بارزانی  له‌كات و ساتێكی گونجاودابوو، هه‌روه‌ها به‌ ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ و گرفته‌ ناوخۆییه‌كانی ده‌زانین .

ئاماژەی بەوەش كردووە: ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ به‌ باش و به‌رز ده‌نرخێنین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له‌ روانگای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌مان بۆ هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی به‌ زه‌روری ده‌زانین بۆئه‌وه‌ی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ بین و به‌رگه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان بگرین و پیلانی دژ و دوژمنه‌كانمان پووچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه‌. 
 
وتەبێژەكەی پارتی دەشڵێت: بۆیه‌ پشتیوانی پارتیمان بۆ په‌یامه‌كه‌ی مەسعود بارزانی ده‌رده‌بڕین و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان تا له‌به‌ر رۆشنایی ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ میكانیزمی چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رییه‌كان دیاری بكه‌ین .
 
م-ع-ك