سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەم پرسانە كۆدەبێتەوە

21/11/2016 - 17:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

بڕیارە سبەی سێ شەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوەو لەسەر چەند پرسێك گفتوگۆ بكرێت و لەسەرووی هەموشیانەوە قەیرانی دارایی و شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی داعش دەبێت .

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو ئەنجومەنی وەزیران سبەی سێ شەممە كۆدەبێتەوەو تێیدا هەر یەك لە پرسەكانی شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی داعش و تیرۆر كە لەلایەن كەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت راپۆرتێك لەبارەی بارودۆخی ئەمنی هەرێم و پێشكەوتنەكانی پێشمەرگە لە بارەی جەنگی دژ بە داعش، پێشكەش دەكرێت .

هەروەها پرسی دۆخی داراییی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن ڕابەر سدیق،  وەزیری دارایی بەوەكالەت دەخوێندرێتەوەو و ردەكاری داهاتەكانی هەرێم و ئامادەكاری بۆ دابینكردنی موچە دەخرێتەڕوو .

 بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەش تایبەت دەكرێت بۆ پرسی وردبینیكردن لە پرۆسەی نەوت و گاز راپۆرتێك لەوبارەیەوە دەخرێتەڕوو .

هەریەكە لە راپۆرتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر رێكخستنی خەرجی ‌و داهاتەكانی وەزارەتەكەی و پێشنیار و داواكارییەكانی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانیش تەوەری كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەبن .

 

م-ع-ك