وێنە ... بەرپرسێكی باڵای هەولێر بە پلەی لیوا كۆچی دوایی كرد

22/11/2016 - 15:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - هەولێر

پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات كە جێگری ڕاگرایەتی کۆلیژی پۆلیس لە شاری هەولێر كە پلەی لیوای هەبوو ، كۆچی دوایی كرد .

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردۆتەوە كە لیوا (ڤایرۆشا حمدامین میرخان) لە وڵاتی توركیا كۆچی دوایی كردووە كە ناوبراو جێگری ڕاگرایەتی کۆلیژی پۆلیس بوو لە شاری  هەولێر.

لەبارەی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هیچ زانیاریەكی نەخستۆتەڕوو ، تەنها هەواڵی كۆچی دوایی بڵاوكردۆتەوە .

م-ع-ك