ڕەشەباكە چەندین زیانی گەیاند بە شارو شارۆچكەكانی سلێمانی

22/11/2016 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو -

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی ڕەشەبا سنوری سلێمانی گرتۆتەوەو شەوی ڕابردووش بەهۆی بەهێزی ڕەشەباكەوە لە سنوری دەڤەری ڕاپەڕین 11 ستونی كارەبا شكان و زیانی زۆری بۆ تۆڕی كارەبای بەڕێوبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانیش گەیاندووە .

بەپێی زانیاریەكانی كوردیو ڕەشەباكە زیانی بەر تۆڕەكانی كارەبای سنوری سلێمانی گەیاندووە بەتایبەت دەڤەری ڕاپەرین و لە ناحیەی هێرۆش زیانی بە تۆڕی كارەبای چەند گوندێك گەیاندوەو چەند ستونێكی كارەبای شكاندووە .

لەناو شارەكانی ڕانیەو قەڵادزێ و حاجیاواو چوارقوڕنە ڕەشەباكە زیانی بەردەوام بوەو لە گوندەكانی سنوری شێنێش چەند ستونێكیتری كارەبا شكاوە .

لەناو شاری سلێمانیش ڕەشەبا زیانی بە تۆڕەكانی كارەبا گەیاندوەو لەچەندین شوێن شۆرتی كارەبا درووست بوەو لە پیرەمەگرونیش فیدەرێكی كارەبا سوتاوەزیانی پێ گەیاندووە .

لەئێستاشدا لە سەرجەم ئەو ناوچانەی كە ڕەشەبا زیانی بە كارەبا گەیاندووە تیمەكانی كارەبا سەرقاڵی چاككردنەوەی زیانەكانن .

 

م-ع-ك