وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچەی ڕاگەیاند

22/11/2016 - 15:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 كوردیو - هەولێر

وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشكردنی چارەگە مووچە بە شێوەی درێژخایەن و خاوی بەردەوامەو جارێكیتر بۆ دابەشكردنی چارەگە مووچەی یەك وەزارەت دوو رۆژی دیاری كرد .

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی بڕیارە رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە چارەگە مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت .

سەرەتای هەفتەی ڕابردوو ماڵپەری كوردیو بە پشت بەستن بە زانیاریەكانی وەك یەكەم میدیا ئەوەی ئاشكرا كرد كە لەرۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممە چارەگە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت .

 

م-ع-ك