نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا دەكات

22/11/2016 - 15:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بریارە رۆژی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە كۆببێتەوە.

بڕیارە رۆژی چوار شه‌ممه‌ 23ی تشرینی دووەمی2016، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێك بگاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا و له‌ گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و بنالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆببێته‌وه‌.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و بنالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیادا كۆببێته‌وه‌ و له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو لا و ره‌وشی ناوچه‌كه‌ گفتوگۆ بكه‌ن.

 

ش.م