هەڵەبجە... تەرمی یەكێك لە چەكدارە داعشەكان دۆزرایەوە

22/11/2016 - 16:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند: تەرمی یەكێك لەو داعشانەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش روبەرووبونەوە دۆزراوەتەوە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری هەڵەبجە كراوە.


ئاراس محەمەد لێپسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند: تەرمی یەكێك لەو داعشانەی لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش روبەرووبونەوە لە گوندەكانی گریانە و بۆین دۆزراوەتەوە و تەرمەكەی گەیەندراوەتە پزیشكی دادوەری هەڵەبجە.


ئاراس محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد پرۆسەی گەڕان و پشكنین و كێوماڵكردنی ناوچەكە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تەرمی كوژراوانی تری ئەو چەنكدارانە.
شایەنی باسە سێ رۆژ لەمەوبەر چەند چەكدارێك لە گوندەكانی گریانە و بۆین لەگەڵ ئاسایش و هێزەكانی دژەتیرۆر روبەرووبونەوە و بە پێی زانیارییەكان ئەو چەكدارانە سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشن و چەند چەكدارێكیان كوژراون.

ش.م