"خه‌ڵك له‌و تیرۆركردنە به‌ گومانەو هێندەی چاوه‌ڕێی سیناریۆی دروستكراوە چاوەڕێی دۆزینه‌وه‌ی بكوژان ناكات"

23/11/2016 - 16:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

نوسەرو رۆژنامەنوسێك لەسەر شەهیدكردنی زانا ئایینیەكەی هەرێمی كوردستان لەناو پایتەختەكەی دا ئاماژەبەوەدەكات: حزبه‌ كوردیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ كاری نه‌شیاویان كردووه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌موو كوشتنێكا كومان بۆ ئه‌وان ده‌چێت ، دیاره‌ جگه‌ له‌وه‌ی متمانه‌ كردنیش به‌وان زۆر لاوازبووه‌و خۆیشیان هه‌میشه‌ له‌ بارو دۆخی ئاوادا ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر درێژده‌كه‌ن .

لەتیف فاتیح فەرەج، نوسەرو رۆژنامەنوس لەسەر تیرۆركردنی دكتۆر ووشیار ئیسماعیل دەڵێت: تیرۆری دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل دەڵێت: تیرۆركردنی مه‌لا هۆشیار له‌ ناو پایته‌خت ، درێژكراوه‌ی هه‌موو ئه‌و تیرۆرو كوشتنانه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ له‌م هه‌رێمه‌ بێدۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كانی تێده‌په‌ڕێت ، خوا بكه‌م ئه‌مه‌یان وانه‌بێت ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێك له‌ تیرۆره‌كان بكه‌ره‌كان دیاریشن به‌ڵام هه‌ر نادۆزرێنه‌وه‌ .

ئەو نوسەرو رۆژنامەنوسە دەشڵێت: ئه‌وه‌ی كه‌بۆمن جێی داخ و هه‌ڵوه‌سته‌شه‌ ، حزبه‌ كوردیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ كاری نه‌شیاویان كردووه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌موو كوشتنێكا كومان بۆ ئه‌وان ده‌چێت ، دیاره‌ جگه‌ له‌وه‌ی متمانه‌ كردنیش به‌وان زۆر لاوازبووه‌و خۆیشیان هه‌میشه‌ له‌ بارو دۆخی ئاوادا ده‌ستی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر درێژده‌كه‌ن .

ئاماژەی بەوەش كردووە: له‌ رابردودا پۆلیس و ئاسایشیش وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه‌ ده‌ست له‌سه‌ر بكوژان و تۆمه‌تباران دابنه‌ن بۆیه‌ خه‌ڵك له‌وه‌ش به‌ گومان ده‌بێت و هێنده‌ی چاوه‌ڕێی سیناریۆی دروستكراو ده‌كات ، هێنده‌ چاوه‌ڕێی دۆزینه‌وه‌ی بكوژان ناكات ، ئێ‌ خۆ ڕه‌نگه‌ خه‌ڵكانێكیش ده‌ستی تۆمه‌تیان بۆ درێژبكرێت زۆر دوور بن له‌و كاره‌وه‌ ، وه‌ك سیناریۆ جیاجیاكان ، وه‌ك گرتنی دوو كادیره‌ بێتاوانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی .

ئەو نوسەرو رۆژنامەنوسە تیشك دەخاتە سەر ئەوەش: به‌و هیوایه‌ی ئاسایش و پۆلیس ئه‌مجاره‌ نائومێدمان نه‌كه‌ن ، به‌ تایبه‌ت پۆلیس چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری ئه‌وه‌و له‌ رابردوشدا زۆر نا ئومێدیان كردووین . ئێستا كه‌ مامۆستا هۆشیار تیرۆركراوه‌ وامان لێهاتووه‌ ، ده‌بێ‌ بڕۆین به‌ دوای قسه‌كانی چه‌ند رۆژله‌مه‌و به‌ریدا بگه‌ڕێین، بزانین چی وتووه‌، قسه‌كانی زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌كان هه‌بووه‌ ، یان نا ، ئه‌و قسانه‌ی كێی ئازار داوه‌ ، ئاخر چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ زاری گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌وه‌ ، ره‌خنه‌ وه‌ك ئیرهاب و جنێو مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵ ده‌كرێت ، من تا وتاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانیم له‌ كوردستانی نوێ‌ نه‌خوێنده‌وه‌ نه‌مزانی ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وێ‌ به‌ چ پێوه‌رێك ره‌خنه‌ بنووسرێ‌ ، ده‌ی خۆ قوباد كوڕی مام جه‌لاله‌ كه‌ پێشه‌كی بۆ سه‌گوه‌ڕ نووسیوه‌و خۆیشی له‌ به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا ژیاوه‌ ، بابه‌ ده‌رده‌ دڵ و توڕه‌یی و جنێوی كه‌سی ئاسایی له‌ فه‌یس بووك ، یان له‌ كه‌ناڵێكه‌وه‌ ناچێته‌ خانه‌ی ره‌خنه‌وه‌ ، ره‌خنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رو سیمای حكومه‌ته‌ جوانه‌ كه‌تان ده‌كوتێته‌وه‌ .

لە كۆتاییشدا دەڵێت: تیرۆری مامۆستا هۆشیار وه‌ك هه‌ر تیرۆرێكی تری ئه‌م هه‌رێمه‌ ئازار به‌خشه‌ ، وه‌ك تیرۆری ره‌وف ئاكره‌یی ، تیرۆره‌كانی 1991ی دهۆك ، تیرۆره‌كانی هه‌ولێر شاپورو قابیل و ئه‌وانی تر ، تیرۆره‌كانی سلێمانی ئه‌بو به‌كر عه‌لی شاعیرو ئه‌وانی تر زنجیره‌كه‌ هێشتا نه‌پساوه‌و درێژه‌ی هه‌یه‌ خودا بكه‌م ئه‌مه‌ دواتیرۆر بێت كه‌ نابێت ، به‌هیوای ئارامی بۆ كه‌س و كارو خانه‌واده‌كه‌ی .

 

م-ع-ك