گەنجێک ژنی مامی خۆی دەکوژێت

23/11/2016 - 16:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

شەوی ڕابردوو لەناحیەی گوڵاڵە گەنجێک ژنی مامی خۆی بەناوی (بوشراعبد جبان) لەدایکبووی 1971 دەکوژێت و بەوتەی کەسوکاری ناوبراو کوشتنەکە بەئەنقەست نەبووە .

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیانیش ئەوگەنجە فیشەک لەدەستی دەرچووەو لەئەنجامدا فیشەکیک بەرملی ژنی مامی کەوتوەو گیانی لەدەستداوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو: هەرچەندە کەسوکاری ناوبراو سکاڵایان نەبووە، بەڵام لەئیستادا بەبریاری دادوەر بەپێی مادەی 405 تۆمەتبارەکە بەند کراوە و لەئێستاشدا بنکەی پۆلیسی گوڵاڵە سەربە بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لەسەرڕوداوەکە دەست پێکردوە .

 

م-ع-ك