هەرێم باجێكیتری سەیر دەخاتە سەر هاوڵاتیانەوە

30/11/2016 - 15:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

تا دێت قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبن و دوو ساڵیش تێپەڕ دەبێت بەڵام حكومەتی هەرێم چارەسەری پێ نەدۆزراوەتەوەو لەبری چارەسەریش باجی جۆراو جۆر بەسەر هاوڵاتیان دەسەپێنێت و یەكێك لەو باجانەش وەرگرتنی پارە دەبێت لە هەر دوكاندارێك كە رێكلامی هەڵواسینیان هەبێت .

سەرچاوەیەك لە شارەوانیەكانی هەولێر بۆ كوردیو ئاشكرای كرد لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانیان پێكراوە كە لە هەر دوكان و سوپەرماركێتێكی شار بڕی 40 هەزار دینار وەربگیرێت بۆ هەر چوارچێوەیەكی ناساندنی دوكانەكە بەشێوەی ڕێكلام .

ئاماژەی بەوەش كرد بەپێی فەرمانەكە بۆ هەر چوارچێوەیەكی تری ناساندن كە ئەگەر بێت و دوكان یانیش سوپەرماركێتەكان دوو دانە یان زیاتری هەبوو ، ئەوا لە دانەی دووەمیەوە دەبێت بە 25 هەزار دینار ، واتە جگە لە 40 هەزار دینارەكە بۆ یەك چوارچێوە بۆ زیاتریش بڕی 25 هەزار دیناریتریش وەردەگیرێت .

ئەمەش دوای ئەوەدێت كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری وەرگرتنی پارەی زبڵ و خاشاك بەسەر دوكان و سوپەرماركێت و شوێنەكان جێ بەجێ كرا .

 

م-ع-ك