بەبڕیار دەوام دەستپێدەكاتەوەو هه‌ر مامۆستایه‌ك دەوام نەكات سزا ده‌درێت

30/11/2016 - 16:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - تایبەت

بەڕێوبەرێتی پەروەردەی ڕانیە سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگاو باخچەكانی منداڵان و بنكەكانی نەهێشتنی نەخوێندەواری ئاگاداردەكاتەوە لەوەی پابەندبن بەدەوام و بەزووترین كات دەستبكەنەوە بەدەوامكردن ، ڕاشیدەگەیەنێت: هەركەسێك پابەندی بڕیارەكە نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت .

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە كە واژووی بەڕێوه‌به‌ری گشتی سەیفه‌دین قادر ئیسماعیلی لەسەرەو  ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م خوێندنگه‌ و باخچه‌ی منداڵان و بنكه‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری كراوە داواكراوە به‌زووترین كات ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ ده‌وام و چیتر پرۆسه‌ی خوێندن له‌وه‌ زیاتر دوانه‌كه‌وێت، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌یان نه‌بێت خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت .

 

 

م-ع-ك