مەلا كرێكار ئازادكرایەوەو لە كەیسەكەی ڕزگاری بوو

30/11/2016 - 17:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

دوای ئەوەی هەفتەیەك پێش ئێستا دەستگیركراو هەوڵدرا ڕادەستی ئیتاڵیا بكرێتەوە ، ئەمرۆ هەواڵگری ئیتاڵیا داواكەی بۆ ڕادەستككردنی مەلا كرێكار وازلێهێناوەو ناوبراویش لەلایەن دادگكای نەرویجەوە ئازادكرایەوە .

لاپەڕەی فەرمی مەلا كرێكار لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە زاری برای ناوبراوەوە ئەوەی بڵاوكردۆتەوە: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ برینیار مێلێنگ، پارێزەرەکەی مەلا کرێکار، زانیمان کە ئەمڕۆ مەلا کرێکار ئازاد دەکرێت و پارێزەرەکەی وتی: هەواڵگری ئیتالیا داوای ڕادەستدانی مامۆستا کرێکاری کێشاوەتەوە و دەسەڵاتدارانی نەرویج هیچیان لەبەردەمدا نەماوە جگە لەوەی کە دەبێ ئازادی بکەن .

ئەوەش خراوەتەڕوو كە "لە دوای دەستگیرکردنەکەی مەلا کرێکارەوە لەم چەند ڕۆژانەی ڕابوردوودا وەزیری دادی نەرویج و هەندێک لە پەرلەمانتارانی حیزبی (FRP)ی نەرویجی خۆشییان دەگێڕا کە لە کۆتاییدا توانیان ئەو بەڵێنە ببەنە سەر کە لە هەڵبژاردنەکاندا بە خەڵکیان دابوو و، مەلا کرێکار لە نەرویج دەردەکەن".

سەر لەبەیانی رۆژی 23ی تشیرینی دووەم  پۆلیسی نەرویج هەڵیان كوتایە سەر ماڵی مەلا كرێكارو جارێكیتر دەستگیریان كردەوە ، بەڵام ئەمرۆ مەلا كرێكار ئازادكرایەوە .