چوار داواكاری ئاراستەی پەرلەمانتارانی كورد دەكرێت لەبەغداد

30/11/2016 - 17:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
ژمارەیەك لەدەستەو گروپ و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە شاری سلێمانی چوار داواكاری ئاراستەی پەرلەمانتارانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەن .

یعقوب كاكل نوێنەری دەستەو رێكخراوەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" چوار داواكاریمان ئاراستەی پەرلەمانتارانی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردوەو داوادەكەین كە نابێت بەهۆی كێشە سیاسییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت".

نوێنەری دەستەو رێكخراوەكان ئاماژەی بۆ ئەوشكرد"داوامانكردوە هەرێم پابەندی ڕیكەوتنەكان بێت و بەغداش بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت و هەر لایەنێكیش پابەند نەبێت لە دادگای فیدڕاڵی سكالا تۆمار بكات".
یعقوب كاكل وتیشی" داوامانكردوە گەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبێت بە ناردنی نەوت مامەڵەی بە جیا لەگەڵ پارێزگاكان بكرێت".

أ.س