پەروەدەی سلێمانی داوا دەكات دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوە

30/11/2016 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار


ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی كۆبونەوەی پەروەدرەو بەشێك لەبەرێوبەرەكان بەرێوەچوو ، پەروەدەی سلێمانی داوا دەكات دەرگای قوتابخانەكان بكرێتەوەو دەشلێت ناوی مامۆستایان ئامادەبوو ڕۆژانە وەردەگیرێت و ئیجرائات دەكەن .


فایەق حامید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو وتی " ئێمە لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوبەری پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ لەگەڵ بەرێوبەرەكان كۆبوینەتەوەو دوو داواكاریمان ئارستە كردوون "


وتیشی" داوامان كردوە كە دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوەو ڕۆژانەش ناوی ئەو مامۆستایانە تۆمار بكرێت كە دەوام دەكەن و دواتر ناوەكان دەگێڕنەوە بۆ ئێمە".
سەبارەت بە وەلامی بەرێوبەری قوتابخانەكان فایەق حامید ئاماژەی بۆ ئەوەكرد " بەرێوبەرەكان هێچ وەلامێكیان نەبوەو خۆیان ئازادن".


ئەو سەرپەرشتیارە پەروەردەییە نیگەرانی خۆی نیشاندا لە هەڵویستی بەرێوبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی و وتی " بەداخەوە بەرێوبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی بێتە سەر شاشەو ئەو ئەم پەیامەبگەیەنێ‌ بەلام بەداخەوە هەموو لەكۆڵ خۆیانی دەكەنەوەو ناچنە ژێر ئەو بارەوە".

أ.س