ڤیدیۆ ... ساتی هێرش و لێدانی هێزێكی چەكدار بۆ سەر ماڵی مامۆستایەكی ناڕازی لەبەردەم هاوسەرەكەی

01/12/2016 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

بەپێی گرتەیەكی ڤیدۆیی كە برای مامۆستایەكی ناڕازی بەناوی ئاوات حەسەن عەبدوڵا تۆماری كردووە ئاشكرای دەكات لەلایەن هێزێكی زۆری چەكدارەوە برایەكەیان ڕفاندوەو بێ سەرو شوێنیان كردوون و هێزەكەش ئاسایشە .

برای مامۆستا ناڕازیەكە لەسەربانێكی بەرزەوە گرتەكە تۆمار دەكات و دەشڵێت: چەندین جار میلی چەكیان لێناوەتەوەو هەوڵی ئەوەیان داوە تەقەیان لێ بكەن و مامۆستاكەشیان بەشەق و پێلەقەو قۆنداغە تفەنگ بردووە .

وەك لە ڤیدیۆكەدا دیارە هێزەكە داوا دەكەن بێتە خوارەوە، بەڵام دەڵێت هەزاران كەستان بێ سەروشوێنكردووە .

دواتریش ئاشكرای دەكات بانگهێشتی پۆلیسیان كردووەو دوای گەیشتنی پۆلیس هەوڵ دەدەن بیپارێزن لەدەست هێزە ئەمنیەكانی ئاسایش .

 

م-ع-ك

ڕەنگاڵە