ته‌رمی سێ گەنج له‌تەكیەی جەباری بەكوژراوی دۆزرانەته‌وە

01/12/2016 - 11:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوه‌بەری پۆلیسی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت: لەنزیك گوندی تاوێربەرز لەشارۆچكەی تەكیەی جەباری سەر بەقەزای چەمچەماڵ تەرمی سێ كەس دۆزراونەتەوەو هیچ ناسنامەیەكیشیان پێ نییە.


عەقید حەیدەر بێسەری بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ راگەیاندوه‌: رۆژی چوارشەممە 30-11  تەرمی سێ گەنج لەسەر رێگای سەرەكی نێوان لەیلان ـ تەكیەی جەباری بەكوژراوی دۆزرانەته‌وە، بەڵام هیچ ناسنامەیەكیان پێ نییە. 


بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە نەوای وتوه‌: بۆ ناسینەوەیان، تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون و لێكۆڵینەوە لەچۆنێتی كوژرانیان بەردەوامە.

 

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی