بوومەلەرزەیەك شاری پاوە دەهەژێنێت

01/12/2016 - 11:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (3.4) پلەی بەپێوەری ڕێختەر شاری پاوەی خۆرهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

بوومەلەرزەكە شاردەدێی (نۆدشە) ی سەر بە شاری پاوەی لە ناوچەی هەورامانی خۆرهەڵاتی كوردستانی هەژاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر بوومەلەرزەكە بەر شاری (نەوسوود) ی شاری پاوەی بەتەواوی هەژاندووە.

ناوەندی جیۆفیزیكی ئێرانی سەبارەت بەم بوولەرزەیە ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەكە لە شاری نەوسوودو لە قوڵایی (10) كیلۆمەتری ژێر زەویدا ڕوویداوە.

 

ئـ . كـ