داهاتی 10 مانگی ئه‌مساڵی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ئاشكراكرا

01/12/2016 - 11:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
داهاتی 10 مانگی رابردووی ئه‌مساڵی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاشكراكرا كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 161 ملیار دینار.
 
لیوا سامی سودانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌ :داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا مانگی تشرینی دووه‌م به‌ پاره‌ی چاپی عیراقی 161 ملیار دینار بووه‌و ئه‌مه‌ جگه‌له‌ داهاتی 22 ملیۆن دۆلار به‌ پاره‌ی بیانی.
 
ناوبراو راشیگه‌یاندوه‌ : داهاته‌كه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی سه‌فوان و شه‌لامچه‌ و شیب و زورباتیه‌ و مه‌نده‌لی و فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌سره‌ و نه‌جه‌ف كۆكراوه‌ته‌وه‌.
 
 
 
 
هونه‌ر بانه‌گوڵانی